بایەڕن میونشین داواکارییەکەی چێلسی ڕەت دەکاتەوە

Screen Shot 2017-08-31 at 12.04.26 PM
یاریگا
بەر لە چەند کاتژمێرێک لە داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانانی هاوینە، یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی داواکارییەکی یانەی چێلسی لەندەنی ڕەت کردەوە.

ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی ناسراو، لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی چێلسی داوای یاریزان (ڕاڤینیا) یان کردبوو، بەڵام لەسەر تێبینی و داوای کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی باڤاری دواکارییەکەی چێلسی ڕەت کرایەوە، بە پێی بیلد ئەنچیلۆتی بە دەستەی کارگێڕی یانەکەی گوتوە کە پشت بە ڕاڤینیا دەبەستێت و ئەو لە هەردوو لای چەپ و ڕاست دەتوانێت یاری بکات و یەدەگێکی باش دەبێت بۆ (کیمیچ) بۆیە نابێت بفرۆشرێت و هەر لە یانەکە دەمێنێتەوە.

ئاشکرایە کە ڕاڤینیا لەگەڵ دەستپێکی ئەم وەرزە تەنها 23 خولەک لە دوو یاری بەشداری کرد کاتێک هاتە شوێنی کیمچ، یاریزانەکەش بڕیارە گریبەستەکەی لە ساڵی 2018 بە فەرمی کۆتایی پێ بێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply