هۆکاری تەواو نەکردنی گرێبەستی پاریس و مباپی ئاشکرا کرا

Screen Shot 2017-08-31 at 10.36.13 AM

یاریگا
دوای ئەوەی دەنگۆی تەواو بوونی گرێبەستی پاریس سان جێرمان و کیلیان مباپی یاریزانی یانەی مۆناکۆ لە هەموو میدیا جیهانییەکان بڵاوکرایەوە، لە دوایین رۆژی میرکاتۆی هاوینە تەواو نەکردنی ئەو گرێبەستە ئاشکرا کرا.

ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە، کە پاریس سان جێرمان نەیتوانیوە تا ئەو ساتە گرێبەستی فەرمی لەگەڵ مباپی واژۆ بکات، هۆکارەکەش ئەوەیە کە یانەی مۆناکۆ ڕازی نابێت، ئەستێرە لاوەکە بە شێوەی خواستن بۆ ئەو وەرزە بچێتە پاریس تا لە ساڵی داهاتوو بە فەرمی بە بری 180 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە پاریسییەکە بکات، لەبەر ئەوەی مۆناکۆ بە دوای قازانج دەگەڕێت و ڕێگا بەو کارە نادات، جگە لەوەش یانەی پاریس لە یاساکانی یاری خاوێن دەترسێت و نایەوێت سەرکێشی بکات، بە تایەبتی دوای ئەوەی مەرجی شکاندنی گرێبەستی نێیمار 222 ملیۆن یۆرۆی تێ چوو جگە لە هەندێک پارەی دیکەش کە وەک تایبەتمەندێتی و مووچە و پاداشت و شتی دیکە سەرف دەکرێت.

لە کۆتایی بابەتەکەی لیکیب هاتوە، کە مباپی بە هەموو شێوەیەک نایەوێت لە مۆناکۆ بمێنێتەوە و بە بۆچوونی خۆی و بنەماڵەکەی داهاتووی ئەو دەبێت لەگەڵ یانەی پاریس سان جیرمان بێت و ئەو کارەش هەر ئەنجام دەدات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply