مانسینی دوای دوو مانگ واز لە پۆستەکەی دەھێنێت

Roberto Mancini

Roberto Mancini

یاریگا
رۆبێرتۆ مانسینی, راھێنەری ئیتاڵی زێنیت سان پێترسبۆرگی رووسیا بە ھۆی لاوازی بەرپرسانی ئەو یانەیە لە گواستنەوەی یاریزانان واز لە پۆستەکەی بھێنێت.

رۆژنامەی وەرزشی ” CORRIERE DELLO SPORT”ـی ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە کە مانسینی بە ھۆی ئەوەی کە بەرپرسانی ئەو یانەیە تا ئێستا نەیانتوانیوە لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان رۆلێکی باشیان ھەبێت لە گواستنەوەی یاریزانان, لە بارودۆخەکە رازی نیە, بۆیە چاوەروان دەکرێت کە تەنھا دوای دوو مانگ واز لە پۆستەکەی بھێنێت.

مانسینی لە وەرزی ئەمساڵی خولە نایابی رووسیا دوای تێپەربوونی هەشت ھەفتە تووشی ھیچ شکستێک نەھاتووون و لە پلەی یەکەم دێن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply