فەرمی| بوروسیا دۆرتمۆند بەرگریکارێکی بۆ ریزەکانی گواستەوە

Jeremy Toljan

Jeremy Toljan

یاریگا
جێرێمی تولیان, بەرگریکاری لاوی ئەڵمانی باڵی ھۆفێنھایم بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی بوروسیا دۆرتمۆندەوە کرد.

پێگەی فەرمی زەردەواڵەکان لە بەیاننامەیەکدا بڵاوییان کردەوە کە بەرگریکاری لاوی پێشووی ھۆفێنھایم بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە و وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبێت. ھەرچەند تا ئێستا ئاماژە بە بڕی گواستنەوەکە نەکراوە, بەڵام گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت.

تولیانی 22 ساڵ توانای یاریکردنی ھەردوو باڵی راست و چەپی ھەیە لە ھێلی بەرگری و پێشتریش لەگەڵ ھۆفێنھایم ئەو توانانەی بەدەر خستووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply