ئارسێنال ئۆفەرێکی دیکەی بۆ فرۆشتنی چامبەرلەین رەتکردەوە

Alex Oxlade-Chamberlain

Alex Oxlade-Chamberlain

یاریگا
بەرپرسانی ئارسێنال جارێکی دیکە ئۆفەرێکیان بۆ فرۆشتنی ئالێکس چامبەرلەینی ناوەراستکاری یانەکەیان رەتکردەوە کە لەلایەن لیڤەرپولەوە بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند پێشکەشیان کرابوو.

پێگەی وەرزشی ” STANDARS SPORT” ئاشکرایکردووە کە دوای ئەوەی چامبەرلەین ئامادەنەبوو پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسی بکات, تۆپ ھاوێژەکان ئۆفەرێکی ئەو یانەیان بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند رەتکردەوە و دواتر ئەو یاریزانە ئارەزووی پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپول بە ئاشکرایی راگەیاند, ھەربۆیە رێدز دەستی بە ھەوڵەکانی کرد بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە پێدەچێت لیڤەرپول بڕی پارەیەکە زیاتر بکات لە پێناو ئەوەی کە بتوانن لە دوا ساتەکانی گواستنەوەی یاریزانان ئەو گواستنەوەی ئەنجام بدرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply