بەڕێوەری جێبەجێکاری لیڤەرپول قسەی کۆتایی لەسەر فرۆشتنی کۆتینیۆ کرد

Screen Shot 2017-08-30 at 1.18.51 PM

یاریگا
زنجیرەی هەواڵەکانی ڕۆژانە سەبارەت بە ڕۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (پیتەر مۆ) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی لیڤەرپول قسەی کۆتایی یانەکەی سەبارەت بە فرۆشتنی کۆتینیۆ  ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە، بەرپرسەکەی لیڤەرپول لەسەر پەیجی تویتەری یانەکەی ئاماژەی کرد کە هەموو ئەو هەواڵانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو باسیان لە ڕەزامەندی ئەوان لەسەر ڕۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا کردوە، لە راستی دوورن (پیتەر مۆ) گوتیشی هەڵویستی ئێمە نەگۆڕاوە و ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە و یاریزانەکە هەر لە یاریگای (ئەنفیڵد) دەمێنێتەوە، من هاندەران دڵنیا دەکەمەوە کە سبەی پێنجشەمە 31-8-2017 دوایین ڕۆژی وادەی گواستنەوەی یاریزانانە و هەموو دەبینن کە چۆن کۆتینیۆ هەر لە یانەی لیڤەرپول دەمێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە و دوور لە لێدوانەکانی پیتەر مۆ، (ئەشرەف بن عەیاد)ی پەییامنێری بین سپۆرت و چەندین سەرچاوەی دیکە لە ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە کە کۆتینیۆ لە دوایین ساتەکان پەیوەندی بارسیلۆنا دەکات دەبێتە یاریزانی یانە کەتەلۆنیەکە و بە گوێرەی قسەکانی ئەوان هۆکاری ڕانەگەیاندنی لیڤەرپول بۆ  رازی بوون لەسەر گرێبەستەکەی کۆتینیۆ کە 160 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەوەیە کە یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت بەر لە تەواو بوونی مێرکاتۆ یەک دوو یاریزانی دیکە بکڕێت و هیچ لایەنێکیش فرۆشتنی کۆتینیۆ بۆ بەرزکردنەوەی نرخی یاریزانانی بەرانبەر ئەوان بەکار نەهێنێت.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا لەم هاوینە هەر یەکە لە دیلیڤیۆ و پاولینیۆ و سیمیدۆ و عوسمان دیمبلی کڕیوە، سەرەڕای ئەوەش یانەکە پیویستی بە چەندین گرێبەستی دیکە هەیە بۆ ئەوەی کەم و کوڕییەکانی پڕ بکاتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply