بەڕێوەچونی خولی لاوان و تازە پێگەیشتوانی کوردستان جارێکی دیکە وەرزشی کوردستان ڕووەو بوژانەوە هەنگاو دەنێت

Fathi Qarani

Fathi Qarani

یاریگا
هیچ کێشەیەکم لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی هەولێرنیە.

ئەمانەی سەرەوە وتەی ئەوڕاهێنەرەیە کەماوەیەکی زۆرە سەرپەرشتی ئاستی لاوان دەکات لەگەڵ یانەکان و پارساڵیش بۆماوەیەکی کاتی ئەرکی ئاستی یەکەمی یانەی پێشمەرگەی هەولێری گرتە ئەستۆ، فەتحی قەرەنی ڕاهێنەری ناوداری کوردستان و تایبەت شاری هەولێر لەڕێگای یاریگانێتەوە چەندین قسە و بابەتی وەشاند کەلەماوەی ئەو چەندساڵە لەناو بواری وەرزش کاری تێداکردووە، تەواوی لێدوانە:

سەرەتا دەست خۆشی لەیەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی یەکە و ئەندامەکانی دەکەم کەلەدوایین کۆبونەوەی خۆیان بڕیاری دەستپێکردنەوەی خولەکانیان ڕاگەیاند بەتایبەت خولی لاوان کە سودێکی زۆری دەبێت بۆوەرزشی کوردستان و دووبارە بنیاتنانەوەی لاوان و پێگەیاندنیان بەرەوئاستی سەرووتر، نزیکەی دوو وەرزبو ئەم خولە وەستابو ئەویش بەهۆی قەیرانی دارایی کە بەگشتی ڕووی لەهەرێمی کوردستان کردبو،ئەمەش وایکردبو زۆرێک لەلاوانمان نائومێدیەک دروست بێت لایان کەڕەنگە بیر لەلایەنێکی تربکەنەوە جگە لەوەرزش، بەڵام بەدووبارە دەستپێکردنەوەی خولەکە جارێکی تر خۆری لاوانمان بەرەوهەڵهاتن دەچێت و تەکانێکی ترە بۆ وەرزشی هەرێمی کوردستان، چونکە لاوەکانمان ڕەنگە لەدووساڵی ڕابردووش دەرفەتێکی وایان بۆنەڕەخسابێت کە لەئاستی پێگەیشتوان یاری بکەن ئەویش بەهۆی هەستیاری خولی نایابی کوردستان بو لەیاریەکاندا کەسەرجەم یاریەکانی وەک یاری کۆتایی وابون،هیودارم لەساڵانی ئایندەش ئەم خولە بەردەوام بێت و چیتر قەیرانی دارایی ڕێگری لەوەنەکات کەبەهرەمەندی نوێ پێشکەشی وەرزشی کوردستان بکەین، داوایەکیشم لەیەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەیە کە زۆر دڵنیایی لە ساڵی لەدایک بون و تەمەنی یاریزان بکاتەوە کەئەوانەی بەشداردەبن لەخولی لاوان و بۆ ئەوەی بەهەموان ڕوویەکی جوان و شارستانی وەرزشی کوردستان پێشکەش بەجیهانی دەرەوەبکەین.

ئایا هیچ کێشەوگرفتێک لەنێوان فەتحی قەرەنی و یانەی پێشمەرگەی هەولێردا بونی هەیە?

بەدڵنیایی یەوە هیچ کێشەوگرفتێک لەنێوان من و دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی هەولێروهیچ کەسێکی ناویانەکە بونی نیە، چونکە ئەوکاتەی من پارساڵ کەبۆ چواریاری بومەڕاهێنەری ئاستی یەکەمی یانەکە لەخولی نایابی کوردستان و دوای دەست لەکارکێشانەوەم جێگری سەرۆکی یانەکە نیهادعادل داوای کرد من بەردەوام بم لەگەڵیان، ئەوکات بەهۆی ئامادەنەبونی سەرۆکی یانەکە لێک تێنگەیشتنێک ڕووویدا ئەگینا من ئێستاش پێشمەرگەی هەولێر بەیانەی خۆم دەزانم و هیچ ستەمێکیش لەویانەیە لەمن نەکراوە من لێرەوە دەمەوێ دووبارە سوپاسی ئەوان بکەم کەمتمانەیان بەمن بەخشی و کاتێکی زێڕینم بەڕێکرد لەوچواریاریەی کەئەرکی یانەکەم گرتە دەست.

فەتحی قەرەنی لەساڵانی ڕابردوودا چەندین یاریزانی ئاستبەرزی پێشکەش بەیانەکان کردووە و لەڕاهێنەرایەتی لاواندا تەواو جێ پەنجەی دیاربوەولەگەڵ چەندین یانەش کاری کردووە بۆماوەیەکیش وەک یاریدەدەری هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان کاری کردووە

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply