نێیمار هەوڵی تێکدانی گەورەترین گرێبەستی بارسێلۆنا دەدات

Screen Shot 2017-08-29 at 1.34.02 PM

یاریگا
یانەی بارسێلۆنا بەر لە دوو رۆژ لە کۆتایی هاتنی وادەی مێرکاتۆی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان سەرقاڵی ئەنجامدانی چەندگرێبەستێکی گەورەیە، لە هەمان کاتدا نێیمار جۆنیۆر یاریزانی پێشووی یانەکە هەوڵی تێکدانی گەورەترین گرێبەستی بارسێلۆنا دەدات.

ڕۆژنامەی (استادۆ)ی بەڕازیلی بڵاویکردوەتەوە کە نێیمار لە کاتی ئەنجامدانی مەشقەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئامۆژگاری کۆتینیۆی کردوە کە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە بارسێلۆنا نەکات و گوێڕایەڵی داواکاری یانەی لیڤەرپول بێت و هەر لە خولی پرێمەرلیگ بمێنێتەوە، بەپێی رۆژنامەکە نێیمار بە کۆتینیۆی گوتوە گەر لە لیڤەرپول بمێنیتەوە، هەرگیز پەشیمان نابیتەوە.

ئاشکرایە کە کۆتینیۆ و نێیمار پەیوەندییەکی بەهێزییان بەیەکەوە هەیە و پێشتریش لە تیپەکانی بەڕازیل لە ئاستەکانی تازەپێگەیشتوان و لاوان و ئۆلۆمپی بەیەکەوە یارییان کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply