هۆکارێکی دیکە سەبارەت بە ڕۆیشتنی نێیمار لە بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

Screen Shot 2017-08-28 at 10.16.40 AM
یاریگا
وا دیارە بابەتی هۆکارەکانی ڕۆیشتنی (نێیمار جۆنیۆر) لە بارسێلۆنا لە ئێستاش میدیاکانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردوە، کەناڵێکی تەلەفزیۆنی فەرنسی هۆکارێکی دیکەی ریشتنی نێیماری ئاشکرا کردوە، کە پەیوەندی بە مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بارساوە هەیە.

لەم بارەیەوە، کەناڵی (تیلی فۆت)ی فەرنسی ئاشکرای کردوە، کە بەرپرسانی بارسێلۆنا بەر لە هاتنی بە نییماریان ڕاگەیاندبوو، کە مێسی بە یانەی مانچیستەر سیتی دەفرۆشن و ئەو دوای وەرزێک دەبێتە ئەستێرەی ژمارەی یەکی یانەکە، بەڵام نێیمار لە بری ساڵێک چوار ساڵ چاوەڕێی کردوە و شتی وا ڕووی نەداوە، بۆیە لە کۆتاییدا خۆی بڕیاری ڕۆیشتنی داوە بۆ ئەوەی لە سێبەری مێسی ڕزگاری بێت و تیشکی زیاتری لە میدیاکانی جیهان بخرێتە سەر و بتوانێت لە لە داهاتوو بالۆن دۆر دەستبەر بکات.

ئاشکرایە کە نێیمار بە بری 222 مليۆن یۆرۆی شکاندنی گرێبەستەکەی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کردوە لە کاتێکدا مێسی وێرای ئەوەی ڕێکەوتنی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا لەسەر گرێبەستە تازەکەی کردوە، بەڵام تا ئیستا بە فەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستەکە نەکردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply