رائول و پویۆل داوای ھاوکاری لە مای وێزەر دەکەن

Floyd Mayweather

Floyd Mayweather

یاریگا
رائول گۆنزالێس و کارلوس پویۆل, دوو یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا داوا لە فلۆید مایوێزەر دەکەن کە ھاوکاری مناڵە ھەژارەکانی جیھان بکات.

دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی بۆکسەری ئەمریکی بەرامبەر ماک گریگۆری ئایرلەندی, مایوێزەر بووە خاوەنی پارەیەکی خەیالی کە دەگاتە نزیکەی دوو ملیار دۆلار, بەم ھۆیەوە ھەردوو یاریزان کە نێردەی رێکخراوی جیھانی یونیسێفن داوا لەو یاریزانە دەکەن کە ھاوکار بێت لە نەھێشتنی دۆخی خراپی مناڵە ھەژار و بێ سەرپەرشتەکانی جیھان.

پێشتریش رائول چەند جارێک چاوی بە مایوێزەر کەوتووە و بەڵێنی لێوەرگرتووە کە رێکخراوێکی تایبەت دادەمەزرێنێت بۆ ھاوکاری ھەژاران.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply