ڕاهێنەری مۆناکۆ مباپی ئازاد دەکات

Screen Shot 2017-08-27 at 10.13.04 AM
یاریگا
لیوناردۆ گاردیم، ڕاهێنەری یانەی مۆناکۆی فەرەنسی دوای ئەوەی بۆ دوو یاری مباپی لە لیستی یارییەکانی مۆناکۆ دوور خستەوە، بڕیارێکی لە بەرژەوەندی یاریزانە لاوەکەی دەرکرد.

بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، گاردیم بڕیاری داوە بۆ یارییەکەی ئەمرۆ بەرانبەر مارسیلیا جارێکی دیکە پشت بە مباپی ببەستێتەوە و چیتر لە یارییەکان دووری نەخاتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی یاریزانەکە بەم دواییە بە مەبەستی ڕۆیشتن و فشار خستنە سەر یانەکە یاخی بوون و تووڕەبوونی لە مەشقەکان پێوە بە دی دەکرا، ئامانجی یاریزانەکەش لەوە فشار خستنە سەر یانەکەی بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان بکات.

مباپی کە تەمەنی 18 ساڵ دەبێت، ئامانجی یانەکانی پاریس سان جیرمان و ڕیاڵ مەدریدە و یانەی مۆناکۆ بۆ دەستبەردار بوون لەو یاریزانە لاوە داوای 180 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بە پێی پێشبینی پسپۆرانی بواری تۆپی پێش یاریزانەکە لەو ساتە زیاتر لە یانەی پاریس سان جیرمان نزیک بووەتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply