نێیمار سکاڵایەکی لە دژی بارسێلۆنا پێشکەشی فیفا کرد

Neymar Da Silva

Neymar Da Silva

یاریگا
نێیمار دا سیلڤا, ھێرشبەری برازیلی پاریس سانجێرمانی فەەرنسی لە دژی بەرپرسانی بارسێلۆنا سکاڵایەکی تۆمار کرد و پێشکەشی فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیھانی کرد.

رۆژنامەی وەرزشی “MARCA”ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە ئەستێرەی برازیلی دوای ئەوەی بەرپرسانی کەتەلۆنی بە ھۆی نەگەراندنەوەی پارەی شیرینی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە 8.5 ملیۆن یۆرۆ بوو سکاڵایان لە دژی لە فیفا تۆمار کرد, ھەربۆیە ئەو یاریزانەش ئەمرۆ بە ھۆی ئەوەی کە بەرپرسانی ئەو یانەیە تا ئێستا شیرینی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ساڵی رابردووی کە 26 ملیۆن یۆرۆ بوو نەداوەتە بەرێوەبەری کارەکانی سکاڵایەکی تۆمار کرد.

بەم ھۆیەوە و دوای تۆمار کردنی دوو سکاڵا لەلایەن بارسێلۆنا و نێیمار, چاوەرێ دەکرێت لە داھاتوودا رێگای دادگاکان قەلەبالغ ببێت لە بوونی نوێنەرانی ھەردوولا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply