ئەمرۆ لە مۆناکۆ بارسێلۆنا خۆی یەکلایی دەکاتەوە

Josep Maria Bartomeu

Josep Maria Bartomeu

یاریگا
بەرپرسانی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاروایە ئەمشەو لە مۆناکۆی فەرەنسا بابەتی گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانەکان ئوسمان دێمبێلی و فلیپ کۆتینیۆ یەکلایی بکەنەوە.

سەرچاوەکان لە ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە کە جۆزێپ بارتیمیۆی سەرۆکی یانەی کەتەلۆنی لەگەڵ دوو لە راوێژکارانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ و دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی ئەوروپا گەشتی مۆناکۆ دەکەن, ھەروەھا ھەر لەو شارە بریاروایە کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ بەرپرسانی بوروسیا دۆرتمۆند و لیڤەرپول سەبارەت بە گواستنەوەی دێمبێلی و کۆتینیۆ ئەنجام بدەن.

سەرچاوەکان ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە کە چاوەروان دەکرێت بلاوگرانا ئەمشەو سورپرایزێکیان بۆ ھاندەراکانیان ھەبێت و لە نێوان ئەو دوو یاریزانە یەکێکیان یەکلایی بکەنەوە.

Dembele - Coutinho

Dembele – Coutinho

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply