میسی بۆ سێیەمجار دەبێت باوک

Messi

Messi

یاریگا
لیۆنێل میسی, ئەستێرەی ئارجانتینی بارسێلۆنای ئیسپانیا چاوەرێ سێیەم منداڵی دەکات کە بریاروایە بەم زووانە لە دایک ببێت.

رۆژنامەی ” MUNDO DEPORTIVI”ـی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کە نوئیلا ئانتۆنێلی بێژەی کەناڵی EL TRAKE TVـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە ئانتۆنێلا روکۆزۆی خێزانی میسی بریاروایە سێیەم منداڵ بۆ ئەستێرەی تانگۆ بێنێتە سەر دونیا, بەڵام رەگەزی ئەو منداڵە تا ئێستا دیار نیە و پێدەچێت کە ھەردوو ناوبراو ئەمجارەیان کچیان بوێت.

پێش مانگێک لیۆنێل میسی بە فەرمی ئاھەنگی ھاوسەرگیری ئەنجامدا و خاوەنی دوو منداڵی کورن بە ناوەکانی تیاگۆ و ماتیۆ.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply