ڕاهێنەری یانەی سانت ئیتیان لە نێیمار دەترسێت

Screen Shot 2017-08-24 at 2.11.45 PM

یاریگا
دوای ئەوەی نێیمار جۆنیۆر ئەستێرەی تازەی یانەی پاریس سان جێرمان ئاستێکی نایابی لە دوایین دوویاری یانەی پاریس پێشکەش کرد، یانەی سانت ئیتیان ڕکابەری داهاتووی پاریس ترسی خۆی لە تواناکانی نێیمار پیشان دا.

لەم بارەیەوە، ئۆسکار گارزیا ڕاهێنەری یانەی سانت ئیتیان لە پریس کۆنفرانسی یارییەکە ی پاریس ئاماژەی کرد کە نێیمار یەکێکە لە باشترین 3 یاریزانی جیهان، ئەو لەگەڵ هاتنی بۆ پاریس تواناکانی زیادی کردوە و بە ئازادییەکیە زۆر یاری دەدات، زیاترە لەوەی لە یانەی بارسێلۆنا دەری دەخستوە، گارزیا ڕاگرتنی نێیماری بە کارێکی قورس لە قەلەم دا و لە هەمان کاتدا گوتیشی ” پاریس تەنها نێیمار نییە، ئەو یانەیە کۆمەلێک ئەستێرەی ئاست بەرزی هەیە، بۆ ئەنجامێکی شایستە دەبێت زۆر خۆمان ماندوو بکەین.

ئاشکرایە کە نێیمار لە دوویاری ڕابردوودا توانی 3 گۆڵ بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار بکات و ئەند ئاسیستێکیشی هەبوو، هەروەها لە هەردوو یارییەکەدا باشترین یاریزان دەرچوو.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply