ڕۆیشتنی مباپی بۆ پاریس سان جێرمان نزیک دەبێتەوە

Screen Shot 2017-08-24 at 10.05.54 AM
یاریگا
بەپێی ڕۆژنامەیەکی فەرنسی باوەڕپێکراو رۆیشتنی کیلیان مباپی هێرشبەری لاوی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان زۆر نزیک بووەتەوە و تەنها یەک هەنگاوی ماوە بە فەرمی کۆتایی پێ بێت.

ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی ئاماژەی کردوە کە ڕۆیشتنی مباپی بۆ پاریس سان جێرمان تەنها لەسەر ئەوە وەستاوە تا یەکێک لە باستۆری یان دراکسلەر یان لۆکاس مۆرا ڕیزەکانی یانە پاریسییەکە جێ بهێڵێت، جا بە فرۆشتن بێت یان بەشێوازی خواستن بۆ یانەی دیکە بڕۆن، بە گوێرەی هەواڵەکەی لیکیب پاریس بری 150 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستی مباپی سەرف دەکات، بەمەش بەرپرسانی یانەی مۆناکۆ ناتوانن بەرگری لە مانەوەی یاریزانە لاوەکە بکەن، کە ماوەیەکە یاخی بوونی خۆی ڕاگەیاندوە و بڕیاری رۆیشتنی بۆ پاریس داوە و هەموو شتێکی لەگەڵ یانەکەش کۆتایی پێ هێناوە.

ئاشکرایە کە مباپی تەمەن 18 ساڵ لە وەرزی ڕابردوو توانی ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەی مۆناکۆ لە خولی لیگ 1 ی فەرەنسی و چامپیۆنزلیگ پیشان بدات، بەوەش توانی سەرنجی گەورە یانەکانی پرێمەر لیگ و ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆناش بەلای خۆیەوە ڕابکێشێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply