” نێیمار خیانەتی لە یانەکەی کرد “

Iniesta

Iniesta

یاریگا
ئاندرێس ئینێستا, یاریسازی ئیسپانی بارسێلۆنا پێیوایە کە بەراورد کردنی نێیمار بە میسی تۆمەتێکی گەورەیە و ئەو دوو یاریزانە لە رووی ئاستەوە زۆر لەیەک جیاوازن و نێیمار خیانەتی لە یانەکەی کردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا یاریزانی کەتەلۆنی سەبارەت بە چوونی نێیمار بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمان گووتی ” ھەموو یاریزانێک سەربەستە لەوەی بریاری خۆی بدات, بەڵام نێیمار بە بروای من خیانەتی لە یانەکەی و ھاندەرانی کرد و لەبەر پارە روویکردەوە پاریس, ھەروەھا دەمەوێت ئەمەش بڵێم کە بەراورد کردنی یاریزانی برازیلی بە میسی, تۆمەتێکی گەورەیە بە ئەستێرەی تانگۆ”.

ئینیێستا لە کاتێکدا ئەم قسانە دەکات کە دوای چوونی نێیمار بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمان جاری یەکەمە ئەو جۆرە قسانە دەکات و پێدەچێت کە لە چوونی زۆر تورە بوو بێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply