پاریس سان جێرمان پێشنیارێکی تازەی هاوشێوەی ڕیاڵ مەدرید بۆ مباپی دەکات

Screen Shot 2017-08-22 at 1.17.11 PM

یاریگا
وا دیارە کیلیان مباپی یاریزانی یانەی مۆناکۆی فەرنسی ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر لە یانەی پاریس سان جێرمان نزیک دەبێتەوە، بە پێی میدیاکانی بەریتانیا یانەی پاریس پێشنیارێکی تازەی پێشکەش بە مباپی کردوە.

تۆڕی (سکای سپۆرتس)ی بەریتانی ئاشکرای کردوە کە یانەی پاریس سان جێرمان بە بماپی ڕاگەیاندوە کە دوای واژۆ کردنی گرێبەستەکەی کە بە بەهای نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، مباپی دەتوانێت بۆ وەرزێکی دیکە بۆ یانەی مۆناکۆ بە شێوەی خواستن یاری بکات، ئەو پلانەش هەمان پلانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بوو کە ماوەی ڕابردوو دەیویست پێشکەش بە مباپی بکات، بە پێی پلانە تازەکەی پاریس یانەکە دەیەوێت لەگەڵ بەدەست هێنانی یاریزانە لاوە فەرەنسییەکە یاریزان (لۆکاس مۆرا) بە مۆناکۆ بدات، بۆ ئەوەی بەشێک لە تێچوونی گرێبەستی مباپی کەمبکاتەوە.

ئاشکرایە کە مباپی تەمەنی 18 ساڵە و پارساڵ توانی 26 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ مۆناکۆ تۆمار بکات و لیگی یەکی فەرەنسی بۆ یانەکەی بەدەست بهێنێت و هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش یانەکەی تا قۆناغی پێش کۆتایی ببات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply