یوڤێنتوس دەستبەرداربوونی لە مارکیزیۆ رەتکردەوە

Claudio Marchisio

Claudio Marchisio

یاریگا
بەرپرسانی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا ھەموو ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە کە بەرامبەر چوونی مارکیزیۆی ناوەراستکاریان بۆ ریزەکانی ئەیسی میلان دەستبەرداری ببن.

سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاوییان کردەوە کە باوک و بەرێوەبەری ناوەراستکاری خانمە پیرەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە ھەموو ئەو ھەوڵانە رەتدەکەنەوە و نایانەوێت کە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن, ھەربۆیە رۆسێنەری تەواو نا ئومێد دەکەن لە ھەر ھەوڵێکیان بۆ بەدەست ھێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە.

ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر ھەبوو کە بەرپرسانی ئەیسی میلان دەیانەوێت پرۆژەیەک پێشکەش بە ھاوتاکەیان بکەن بۆ گواستنەوەی مارکیزیۆ بۆ ریزەکانیان, بەڵام پێش دەستپێکردنی پرۆژەکە بیانکۆنێری ھەموو شتێکیان یەکلا کردەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply