یاریگا–
سەرچاوەکان لە ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە بەرپرسانی بارسێلۆنا دوای رەتکردنەوەی سێیەم ئۆفەرییان لەلایەن بەرپرسانی لیڤەرپول, تەواو لە گواستنەوەی کۆتینیۆی برازیلی نا ئومێد بونە.
سەرچاوەکان لە ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە بەرپرسانی بارسێلۆنا دوای رەتکردنەوەی سێیەم ئۆفەرییان لەلایەن بەرپرسانی لیڤەرپول, تەواو لە گواستنەوەی کۆتینیۆی برازیلی نا ئومێد بونە.
رۆژنامەی ” Mundo Deportivo”ـی نزیک لە یانەکەی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی بلاوگرانا چیدیکە لەسەر گواستنەوەی یاریسازی رێدز لەسەر ھەوڵەکانیان بەردەوام نابن و لە ئێستاوە بیر لە یاریزانێکی دیکەوە دەکەن, چونکە سێیەم ئۆفەریشیان کە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ بوو رەتکرایەوە.
ھەر چەند کۆتینیۆ خۆی ئارەزوی چونی بۆ بارسێلۆنا راگەیاندووە, بەڵام بەرپرسانی لیڤەرپول ئامادە نین دەستبەرداری بن.