گواردیۆلا گومانەکان زیاتر دەکات

Pep Guardiola

Pep Guardiola

یاریگا
پێپ گواردیۆلا, راھێنەری مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا پێیوایە ئەو یانەیەی توانای ئەوەی هەبێت کە بڕی ھەڵوەشاندنەوەی میسی بدات, ئەوا مەحال نیە ئەم گواستنەوەیە رووبدات.

دوای کۆتایی ھاتنی یاری نێوان ئێڤەرتۆن و مانچێستەر سیتی کە بە گۆڵێک بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات, لە وەڵامی رۆژنامەنوسێک سەبارەت بە دەنگۆکانی گواستنەوەی میسی گواردیۆلا گوتی ” ئەوە شتێکی ئاساییە کە ھەر یانەیەک توانای شکاندنی گرێبەستی ئەو یاریزانە کە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆیە ھەبێت ئەوا دەتوانێت بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە”.

وەڵامەکەی پێپ گومانەکانی لەسەر گواستنەوەی میسی بۆ ستیزێن زیاتر کردووە, لە کاتێکدا سەرەتای ئەم ھەفتەیە دەنگۆیەکی بە ھێز ھەبوو کە شێخ مەنسوری سەرۆکی ئەو یانەیە رایگەیاندبوو کە سوپرایزێکی ھەیە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply