مباپێ بۆ پاریس و بێلۆتی بۆ مۆناکۆ

Kylian Mbappé

Kylian Mbappé

یاریگا
کلیان مباپێ, ھێرشبەری فەرەنسی مۆناکۆ تەواو لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان گەیشتۆتە رێکەوتن و چاوەروان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیک ئەم پرۆژەیە کۆتایی بێت.

جیان لۆکا دی مارتزیۆ, شارەزا لە گواستنەوەکان ئاشکرای دەکات کە شازادەکان لەگەڵ ھێرشبەری ١٨ ساڵی فەرەنسی مۆناکۆ تەواو گەیشتونە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بە بڕی ١٤٠ ملیۆن لەگەڵ گۆرینەوەی لوکاس مۆرای برازیلی پەیوەندی بە پاریسیەکانەوە دەکات. یاخود پاریسیەکان بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ نە تەنیا بۆ ئەم پرۆژەیە خەرج دەکەن.

ئەو شارەزایە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بەرپرسانی مۆناکۆ بە پارەی فرۆشتنی ھێرشبەری یانەکەیان دەیانەوێت نرخی ھەڵوەشاندنەوەی ئاندرێ ئا بێلۆتی ھێرشبەری تۆرینۆی ئیتاڵیا کە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە پێشکەش بکەن و ئەو یاریزانە وەک شوێن گرەوەی مباپێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply