کۆستا لە فەرەنساوە داوا دەکرێت

Diego Costa

Diego Costa

یاریگا
دیێگۆ کۆستا, ھێرشبەری ئیسپانی چێڵسی ئینگڵتەرا بووەتە ئامانجی بەرپرسانی مارسێی فەرەنسی و لە ھەوڵی ئەوەدان ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ژاک ھێنری ئیرڤادی سەرۆکی یانەی فەرەنسی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا بە راشکاوانە دەڵێت ” ئێمە کۆستامان خۆش دەوێت و ئەو ھێرشبەرێکی لێھاتووە و لەو بروایەدام کە لەگەڵ یانەکەمان دەتوانێت بەردەوام بێت لە سەر ئاستە بەرزەکەی. ھەرچەند گرێبەستەکەی تۆزێک ئالۆزە, بەڵام ئەگەر ئەو بیەوێت ئەوا ئێمە ئامادەین پێشوازی لێ بکەین”.

کۆستای ئیسپانی دوای پشت گوێ خستنی لەلایەن ئانتۆنیۆ کۆنتی راھێنەر, چیدیکە نەگەراوەتەوە لەندەن و لە ھەوڵی ئەوەدایە جارێکی دیکە بگەرێتەوە مەدرید.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply