ئێمباپێ له‌ مه‌شقه‌کان ده‌بێته‌ شه‌ڕی و ده‌رده‌کرێت

1503301895783

 

یاریگا-کایلیان ئێمباپێ له‌ مه‌شقه‌کانی مۆناکۆدا له‌گه‌ڵ یاریزانێکی دیکه‌ی بووه‌ته‌ شه‌ڕیان و نێردراوه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

زۆرێک پێیان وابوو هۆکاری یاری نه‌کردنی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ میتز په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاشکرابوو  ئه‌ستێره‌ لاوه‌که‌ پێش ئه‌و یارییه‌ له‌کاتی مه‌شقه‌کان ئاژاوه‌ی ناوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی لێئیکویپ شه‌ڕه‌که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندریه‌ راگی دا بووه‌ و جاردیمی راهێنه‌ر دوای رووداوه‌که‌ ناردوویه‌تی بۆ ژووری خۆگۆڕین به‌ڵام داوای راهێنه‌ره‌که‌ی ره‌تکردووه‌ته‌وه‌ . به‌وه‌ش ته‌واوی تیمه‌که‌ له‌ یاریگایه‌کی دیکه‌ مه‌شقه‌که‌یان ته‌واوکردووه‌ و ئێمباپێ و راگی ش نێدراونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

دواین پڕوپاگنده‌کانی بازاڕی گواستنه‌وه‌ باس له‌ نزیکی پاریس سان جێرمان ده‌که‌ن له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و یاریزانه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply