نێیمار نهێنی زیاتر لەسەر هۆکاری ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا باس دەکات

Screen Shot 2017-08-21 at 11.45.50 AM
یاریگا
دوابەدوای بردنەوەی پارەیس سان جێرمان بەسەر تۆلۆز بە نیو دەرزەن گۆڵ، نێیمار جۆنیۆر یاریزانی بەڕازیل و پێشووی بارسێلۆنا کە دوو گۆڵی لەو یارییە تۆمار کرد، باسی نهێنی زیاتری لەسەر هۆکاری رۆیشتنی لە بارسێلۆنا بە میدیاکان ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە نێیمار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یارییەکەی پاریس و تۆڵۆز کە تێیدا نێیمار بۆ دووەمین یاری بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا، سەبارەت بە جێهێشتنی بارسا گوتی “کاتێک کە هاتمە بۆ بارسێلۆنا هەمووش تڤیک ئاسایی بوو، بەلام دواتر هەندێک کەس وەک بەرپرس و بەڕێوەبەر لە یانەکە دەستنیشان کران کە شایستەی ئەو شوێنە نەبوون، نێیمار دواتر بە ڕاشکاوانە دەستەی کارگێڕی بارسیلۆنای بە هۆکاری هەموو کێشەکانی بارسێلۆنا و خراپی ئاستی یانەکە بەم دواییە تاوانبار کرد و گوتی کە زۆر دڵگران و خەمناکە بەو تەگەرە و ناخۆشییانەی هاوڕێیانی لە یانەی بارسا ڕووبەڕووی بوونەتەوە، من چوار ساڵ بۆ ئەو یانەیە یاریزم کرد و زۆریش دلخۆش بووم، ئێستاش هاوڕێی زۆرم لەوێ جێهێشتوە، بارسا شایستەی زیاترە و هیوادارم بتوانێت هەر وەک پێشوو لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان رکابەرێکی بەهێز بێت.

ئاشکرایە کە نێیمار جۆنیۆر، دوای شکاندنی گرێبەستەکەی لە لایەن پاریس سان جێرمان بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ ، یانەی بارسای جێهێشت، ڕۆیشتنی یاریزانە بەڕازیلییەکەش هەرایەکی گەورەی لە هەموو میدیاکانی جیهان نایەوە و یاریزانەکەش دوای تەواو بوونی گرێبەستەکە بوو بە گرانبەهاترین یاریزان لەسەرتاپای جیهان.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply