فەرمی| ماتیۆدی پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد

Blaise Matuidi

Blaise Matuidi

یاریگا
بلایس ماتیۆدی, ئێوارەی ئەمرۆ فەرەنسای بەرەو ئیتاڵیا جێھێشت و بە شێوەیەکی فەرمی ریزەکانی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی جێھێشت و پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد.

ناوەراستکاری فەرەنسا ئەمرۆ لە رێگەی فرۆکەخانەی تۆرینەوە گەیشتە ئەو شارە و لەلایەن ھاندەرانی بیانکۆرییەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و دواتر بەرەو کۆمەڵگای پزیشکی ئەو یانەیە بەرێکەوت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی. بریاروایە یاریزانی فەرەنسی دوای تێپەراندی پشکنینەکانی واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکە بکات.

تا ئێستا خانمە پیرەکە ئاماژەی بە بڕی ئەو گواستنەوەیە نەکردووە, بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە دەڵێن کە تێچووی ئەم پرۆژەیە 20 ملیۆن یۆرۆیە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply