بەپەلە| بەشداریکردنی رۆنالدۆ لە یاری ئەمشەو یەکلایی کرایەوە

0
Ronaldo

Ronaldo

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا تانەکەی ریال مەدریدی لەسەر کارتی زەردی دووەمی کریستیانۆ رۆناڵدوی ھێرشبەری پۆرتوگالی رەتکردەوە.

رۆژنامەی ” Mundo Deportivo”ـی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە کە ئەمرۆ لیژنەی تەمبێ کردنی تۆپی پێ ئیسپانیا کۆبونەوەیەکی بە پەلەیان کردووە لەسەر تانەکەی شاھانە کە داوایان کردبوو کارتی زەردی دووەمی رۆنالدۆ بەرامبەر بارسێلۆنا رەشبکرێتەوە, بەڵام ئەم داوایە رەتکرایەوە و ئەو یاریزانە لە یاری ئەمشەوی بەرامبەر بارسێلۆنا ناتوانێت بەشداری بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە مێرنگی دوای بێ ھیوا بوونیان لە بەشداریکردنی دۆن لە یاری ئەمشەوی کلاسیکۆی ھاتنەوەی سوپەری ئیسپانیا, سکالایەکیان ئامادە کردووە لە دادگای وەرزی CAS بۆ کەمکردنەوەی سزای رۆناڵدۆ کە بۆ پێنج یاری سڕ کراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply