فەرمی| کارلۆس باکا ریزەکانی ئەیسی میلانی جێهێشت

Carlos Bacca

Carlos Bacca

یاریگا
کارلۆس باکا، هێرشبەری کۆلۆمبی پێشووی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی ڤیاریالەوە کرد.

پێگەی فەرمی ژێر دەریاییەکانی ئیسپانیا بلاویکردەوە کە بە شیوەیەکی فەرمی هێرشبەری کۆلۆمبی پێشووی ئەیسی میلانی ئیتاڵیایان بۆ ریزەکانیان گواستۆتەوە، ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی یەک وەرز بە بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ لە لیگا بەردەوام دەبێت و لە ئەگەری مانەوەی باکا لە ڤیاریال، ئەوای بەرپرسانی ئەو یانەیە دەبێت شازدە ملیۆن یۆرۆ بابەتی گرێبەستە هەمیشەییەکە پێشکەشی رۆسێنەری بکەن.

باکای 30 ساڵ لە ساڵی 2015 لە سێڤییاوە بۆ ئەیسی میلان گواسترایەوە و لەو ماوەیەدا لەگەڵ یانەی ئیتاڵی بەشداری لە 69 یاریدا کردوو 31 گۆڵیشی تۆمار کرد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply