یاریزانێکی پاریس سان جێرمان ڕوو لە یانەیەکی پڕێمەر لیگ دەکات

Screen Shot 2017-08-16 at 1.47.22 PM
یاریگا
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ڕایگەیاند کە یاریزانێکی هێڵێ هێرشبردنی بە شێوازی خواستن بە یانەی ستۆک سیتی ئینگلیزی داوە.

ئەمرۆ چوارشەممە 16-8-2017 یانەی پاریس سان جێرمان بە شیوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە یاریزان (خیسێ ڕۆدریگێز)ی هێرشبەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید و ئێستای یانەکەی بە شێوازی خواستن بە یانەی ستۆک سیتی داوە، بە پێی گرێبەستەکەش کە تا ساڵی 2018 بەردەوام دەبێت، هیچ بڕگەیەکی کڕینەوەی یاریزانەکەی بە فەرمی لەخۆیەوە نەگرتوە، بەمەش دوای تەواو بوونی وادەی خوساتنەکە یاریزانەکە جارێکی دیکە بۆ پاریس دەگەڕێتەوە.

ئاشکرایە کە خیسێ پێشتر جگە لە یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس بۆ یانەی لاس پالماس ی ئیسپانیش بۆ وەرزێک بە شێوەی خواستن یاری کردوە، هەروەها لەم وەرزەی لە یاری کردن بۆ یانەی فیۆرنتینا نزیک ببوو، بەڵام گفتوگۆکان لە دوایین ساتەکان بە بن بەست گەشت و گرێبەستەکە ئەنجام نەدرا.

Screen Shot 2017-08-16 at 1.47.56 PM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply