فه‌رمی | یوفا سێ کاندیدی بۆ باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا راگه‌یاند

یاریگا-یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا   دواین سێ کاندیدی بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا له‌ وه‌رزی ٢٠١٧/٢٠١٦ راگه‌یاند.

هه‌ریه‌ک له‌ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ، لیۆنێل مێسی و جانلویجی بوفۆن پاڵێوراون بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌کێک له‌ خه‌ڵاته‌ گرنگه‌ تاکه‌که‌سیه‌کان.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که‌ی یوفا دیاریکردنی ئه‌و سێ ئه‌ستێره‌یه‌ له‌لایه‌ن ٨٠ راهێنه‌ری  یانه‌کانی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆلیگ بووه‌ له‌گه‌ڵ  ٥٥ رۆژنامی ئه‌ندام له‌ گروپی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی ئه‌ورووپا.

له‌ یاساکانی ده‌نگدانه‌که‌ ، راهێنه‌ران بۆیان نه‌بووه‌ ده‌نگ به‌ یاریزانێک له‌ یانه‌کانی خۆیان بدات و یاریزانه‌ پاڵێوراوه‌کانیش ئه‌وانه‌بوون له‌ خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ فه‌رمییه‌کانی یوفا یاریان کردووه‌ به‌ بێ گوێدانه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ورووپی.

پارساڵ رۆناڵدۆ براوه‌ی خه‌ڵاته‌که‌ بوو، لیۆ مێسیش دوو جار به‌ده‌ستی هێناوه‌.

له‌ پله‌کانی دیکه‌دا :

٤- لوکا مۆدریچ

٥- تۆنی کروس

٦- پاولۆ دیبالا

٧- سێرجیۆ رامۆس

٨- کایلیان ئێمباپێ

٩- رۆبه‌رت لێڤاندۆڤێسکی

١٠- زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج

براوه‌ له‌ ٢٤ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ کاتی تیروپشکی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ راده‌گه‌یه‌ندرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply