مباپی ڕێچکەی دیمبلی دەگرێت و مەشقەکان جێ دەهێڵێت

Screen Shot 2017-08-14 at 1.28.03 PM

یاریگا
وا دیارە دیاردەی بایکۆت کردنی یاریزانان بۆ مەشقەکان ڕێگە چارەیەکی تازەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ دەبێت بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر یانەکەیان و داواکارییەکانیان بەدەست بهێنن.

میدیاکانی جیهان ئاماژەیان کردوە کە دوای (عوسمان دێمبلی) یاریزانی دۆرتمۆند ئەمجارە مباپی ئەستێرەی یانەی مۆناکۆ لەگەل یاریزانێک بەشەڕ هاتوە و مەشقەکانی جێ هێشتوە، بەپێی هەواڵەکان مباپی ماوەیەکە چەندین کێشەکی لەنێو یانەکە ناوەتەوە، لە دوایین یەکەی مەشقیش لەگەڵ (فابیانۆ)ی یاریزانی یانەکە تووڕە دەبێت و مەشقەکان جێ دەهێڵێت.

بە پێی تازەترین هەواڵیش لە چەند رۆژی ڕابردوو کیلیان مباپی لەگەل (گاردیم)ی ڕاهێنەری مۆناکۆ مشتو مڕیان کردوە و بوەتە کێشەیان، بۆیە پێشبینی دەکرێت هەڵسوکەوتەکانی یاریزانە لاوەکە بۆ ئەوە بێت کە فار بخاتە سەریانەکەی بۆ ئەوەی بەرەو یانەیەکی دیکە بڕوات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply