مێسی لە کلاسکیۆی ئەمشەو هەوڵی شکاندنی ڕیکۆردێکی تازە دەدات

Screen Shot 2017-08-13 at 3.58.12 PM
یاریگا
ئەمرۆ لە سەر یاریگای کامب نو لە بارسێلۆنا ، یاری چوونی سوپەری ئیسپانی نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید ئەنجام دەدرێت، لەم یارییەشدا لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی بارسا هەوڵی تۆمار کردنی ڕیکۆردێکی تازە دەدات.

بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا لیۆنێل مێسی لە کۆی 34 یاری کلاسیکۆ توانیویەتی 17 بردنەوە لەگەڵ یانەکەی تۆمار بکات، ئەوەش هەمان ژمارەی (چاڤی هێرناندێز)ی یاریزانی پێشووی یانەکەیە کە لە 42 یاری کلاسیکۆ 17 سەرکەوتنی لەگەڵ یانەکە تۆمار کردوە، بەمەش بە بردنەوەی بارسا لە ریاڵ مەدرید کۆی سەرکەوتنەکانی مێسی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بۆ 18 بەرز دەبێتەوە و ڕیکۆردێکی تازە تۆمار دەکات، دوای مێسی و چاڤی یاریزان ئەندریاس ئینێستا بە 15 سەرکەوتن سێیەمی ریزەندییەکەی گرتوە.

ئاشکرایە کە سەعات 11 ی ئەمشەو یاری چوونی سوپەری ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت و بڕیارە یاری گەڕانەوەش ڕۆژی سێشەممە لەسەر یاریگای بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply