بە ڤیدیۆ … کاکا سەیرترین کارتی سوور لە خولی ئەمەریکی وەردەگرێت

Screen Shot 2017-08-13 at 1.27.41 PM

یاریگا
لەمیانەی یارییەکانی خولی ئەمەریکی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجام دران، (ڕیکاردۆ کاکا) یاریزانی بەڕازیلی پێشووی یانەی ئای سی میلان ڕیاڵ مەدرید لە یاری یانەکەی بەرانبەر نیو یۆرک ڕید بۆڵ بە هۆکارێکی سەیر و سەمەرە بە کارتی سوور دەکرێتە دەرەوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکە دیارە یاریزانێکی ئۆرلاندۆ سیتی یانەکەی کاکا لەگەڵ یاریزانێکی نیویۆرک ڕێد بۆڵ دەبێتە شەڕ و مشتو مڕیان، لەو ساتە کاکا و چەند یاریزانێکی دیکەش بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئاژاوەکە دێنە نێوان یاریزانەکان لەو ساتە کاکە دوای چارەسەرکردنی کێشەکە گاڵتە لەگەڵ (کۆلین)ی یاریزانی نیو یۆرک ڕید بۆل دەکات، کە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی نێوانیان هەیە و هەردوو لا پێدەکەنن، بەڵام دوای بەکارهێنانی تەکەنەلۆژیای ڤیدیۆیی و لەسەر قسەی ناوبژیوانانی یاریدەدەر دوای ئەوەی ئەو دوو یاریزانەی ئاژاوەکەیان نایەوە کارتی زەرد وەردەگرن، ناوبژیوان بۆ لای کاکا هات و بانگی کرد و کارتی سووری بەڕووی بەرز کردەوە و یاریزانەکەش بە بڕیارەکەی ناوبژیوان شۆک بوو.

دواتر یاریزانی یانەی ڕکابەر  ئەوەی کاکا گاڵتەی لەگەڵ کرد و چەندین یاریزانی دیکە هاتن ناوبژیوان پاشگەز بکەنەوە بەڵام ناوبژیوان بڕیارەکەی خۆی بردە سەر و ڕووداوەکەش بە دەرکردنێکی سەیر و زوڵم لە لایەن شیکەرەوە وەرزشییەکان لە قەڵەم درا هەر چەندە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکە نەبوو لەبەر ئەوەی کاتی دەرکردنەکە دوایین خولەکی یاری بوو لەو ساتەش یانەکەی کاکا بە ئەنجامی 1-3 شکستی خواردبوو.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply