بە ڤیدیۆ.. جێستن مێرام سەرکەوتن بۆ یانەکەی لە خولی ئەمەریکی بەدەست دەهێنێت

Screen Shot 2017-08-13 at 12.06.33 PM
یاریگا
جارێکی دیکە (جێستن مێرام) یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق کە بەڕەگەز عێراقییە و لە ئەمەریکا دەژێیت، توانی گۆڵ بۆ یانەی (کۆڵۆمبس کرۆ) تۆمار بکات و یانەکەی بەرەو سەرکەوتن ببات.

بەرە بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 13-8-2017 لە میانەی یارییەکانی خولی ئەمەریکی یانەی کۆڵۆمبس کڕۆ کە (جێستن میرام)ی هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق یاری بۆ دەکات، توانی بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی شیکاگۆ فایەری سێیەمی ریزبەندی بباتەوە، لەو یارییە جێستن ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردو توانی دووەمین گۆڵی یانەکەی تۆمار بکات.

بەم سەرکەوتنە کڕۆ هاتە دەیەمی ڕیزبەندی خولەکە کە لە 22 یانە پێک هاتووە و چەندین ئەستێرەی گەورەی وەک کاکا و داڤید ڤیا و چەندین ئەستێرەی گەورەی دیکە یاری تێدا دەکەن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply