گواردیۆلا پیرۆزبایی له‌ به‌رپرسانی یانه‌که‌ی ده‌کات

Man City

 

یاریگا-پیپ گواردیۆلا  سوپاسگوزاری به‌رپرسانی یانه‌که‌یه‌  که‌ گوێیان له‌ داواکارییه‌کانی گرت و ژماره‌یه‌ک یاریزانی گه‌نجی به‌توانایان بۆ گواستۆته‌وه‌.

گواردیۆلا دوای بردنه‌وه‌ی یه‌که‌م یاری وه‌رز  له‌ برایتۆن وتی “ده‌مه‌وێت سوپاسی خاوه‌ن و به‌رپرسانی یانه‌که‌ بکه‌م . بۆ چوار پێنج ساڵی داهاتوو خاوه‌نی تیمێکی گه‌نجین به‌ به‌هره‌ی گه‌وره‌وه‌. پارساڵ لیرۆی سانێ و گوندۆگان. ئه‌م وه‌رزه‌ش بێرناردۆ سیلڤا  و مێندی و دانیلۆ  و کایڵ.  پیرۆزباییه‌کی گه‌وره‌ له‌ هه‌مووان ده‌که‌م ئێمه‌ ئێستا تیمێکی به‌هێزین”.

تیمه‌که‌ی پێپ  به‌ ئه‌نجامی ٢-٠ له‌ برایتۆن هاڤ ئه‌لبیۆنی برده‌وه‌ به‌ دوو گۆڵی ئه‌گوێرۆ و گۆڵێکی هه‌ڵه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply