یۆرگین کلۆپ 3 چارەسەر بۆ ئەگەری ڕۆیشتنی کۆتینیۆ دادەنێت

Screen Shot 2017-08-13 at 11.05.26 AM

یاریگا
دوای زیاد بوونی دەنگۆی ڕۆیشتنی فیلیب کۆتینیۆ بۆ یانەی بارسێلۆنا، یۆرگین کلۆپ، راهێنەری لیڤەرپولی ئینگلیزی، 3 ئەستێرەی وەک شوێنگرەوەی کۆتینیۆ دیاری کردوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یەکیان واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی(میرۆر)ی ئینگلیزی لەم ڕوەوە ئاماژەی کردوە کە کلۆپ لە ئەگەری بەهێزی ڕۆیشتنی کۆتینیۆ بە بری 100 ملیۆن پاوەن بۆ بارسێلۆنا لە میرکاتۆی ئەم هاوینە، هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ (لۆرینزۆ مانسینی) ئەستێرەی ناپۆلی واژۆ بکات، کە تەمەنی 26 ساڵەو یاریزانێکی بەتوانایە و کلۆپ زۆر پێی سەرسامە، بەپێی ڕۆژنامەکە لیڤەرپول لەو باوەڕەدایە کە بتوانێت مانسینی بە 60 ملیۆن پاوەن ڕازی بکات و پەیوەندی بە ڕێدز بکات.

دووەمین بژاردەی کلۆپ لە ئەگەری نەهاتنی مانسینی یاریزانی شالکە (ماکس مایەر) دەبێت، کە ساڵی داهاتوو گرێبەستی بە فەرمی تەواو دەبێت، ئێستاش کڕینی لە بەردەست دایە، سێیەمەین بژاردەش یاریزان (جۆلیان بریندات)ی ئەستێرەی بایەڕن لیڤەرکوزنە کە لەهەمان کاتدا یانەی بایەڕن چاودێری دەکات.

ئەوەی ڕوونە، کلۆپ نایەوێت دەستبەرداری کۆتینیۆ ببێت، بەڵام ڕاهێنەرەکە لە هەمان کاتدا ئاشکرای کردوە کە ناشتوانێت ڕێ لە رۆیشتنی یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆ هیچ شوێنێک بگرێت و بڕیاری کۆتایی بەدەست یانەکە دەبێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply