زێدان باسی قورسی کلاسکیۆ بەرانبەر بارسا و کاریگەری ڕۆیشتنی نێیمار دەکات

Screen Shot 2017-08-13 at 10.40.58 AM

یاریگا
لەپرێس کۆنفرانسی یاری کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید کە ئەمشەو لەسەر یاریگای نوکامب بەڕێوە دەچێت، زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری مەدرید باسی سەختی رووبەڕوونەوەی ئەمشەو و کاریگەری ڕۆیشتنی نێیماری بەسەر بارسا کرد.

لەم بارەیەوە، زیزۆ بەر لە یاری چوونی سوپەری ئەوروپا بەرانبەر بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە بەلایەوە باشتر بوو، یەک یاری ئەنجام بدرێت، لە بری چوون و هاتن، بەڵام هەر چۆنێک بێت یارییەکەی قورس دەبێت، زیزۆ گوتی ” بارسا وێرای کێشەکانی سەبارەت بە کڕینی یاریزانان بەڵام دڵنیام ئەوان بە هەموو هێزو توانایان بەرانبەر ئێمە یاری دەکەن و ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن، بۆیە یارییەکە هەلێکی باشە بۆ ئەوەی بەرگە و توانای یاریزانانی خۆمان بزانین”.

سەبارەت بە ڕۆیشتنی نێیمار و یاری نەکردنی لە یاری ئەمشەو زێدان گوتی ” نێیمار یاریزانێکی زۆر لێهاتووە، یاریزانی وەک ئەو لە جیهان زۆر دەگمەنن، بەڵام پێم وایە کاریگەری لە بارسێلۆنا ناکات و بارسێلۆنا هەر بارسێلۆنایە بە نێیمار یان بە بێ ئەوەی نییمار یاری بکات”.

ئاشکرایە کە سەعات 11 ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر یانەی بارسێلۆنا لە یاری چوونی سوپەر ی ئیسپانیا میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید دەکات، بڕیاریشە ڕۆژی چوارشەممە هەردوو یانەکە لە یاری گەڕانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری گەڕانەوە ئەنجام بدەن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply