مانچێسته‌ر یونایتد X وێستهام یونایتد … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

12

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (6)ی ئێواره‌ به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزیدا، له‌ نێو یاریگای (ئۆڵد ترافۆرد)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانه‌ی وێستهام یونایتد ده‌كات. مان یۆ ده‌یه‌وێت یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی به‌ بردنه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات و بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك فشاری ڕاگه‌یاندنه‌كانی له‌سه‌ر كه‌م بكرێته‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا وێستهام ده‌یه‌وێت هه‌ر له‌ یه‌كه‌م یاریه‌وه‌ بیسه‌لمێنێت كه‌ ژماره‌یه‌كی گرانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگه‌. ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یاریگا، گرنكترین ئاماره‌كانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكه‌یان بڵاودەكەینەوە:-

1-  له‌ دوایین پێنج ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان مانچێسته‌ر و وێستهام، 3 یاریان به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی هاتووه‌، هه‌ریه‌كه‌شیان یاریه‌كیان بردۆته‌وه‌.

2- مان یونایتد له‌ دوایین (9) یاری له‌ به‌رامبه‌ر وێستهام یونایتد له‌ پریمه‌رلیگدا، هیچ یاریه‌كی نه‌دۆڕاندووه‌، له‌ 7 یاریدا براوه‌ بووه‌ و له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان.

3- دوایین بردنه‌وه‌ی وێستهام له‌ مانچێسته‌ر له‌ خولی نایابی ئینگلته‌رادا، ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ مانگی (12)ی ساڵی (2007).

4- مان یونایتد به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چێڵسی، زۆرترین یاری كرانه‌وه‌یان له‌ مێژووی پریمه‌رلیگدا بردۆته‌وه‌، كه‌ 16 یاریه‌.

5- وێستهام یونایتد زۆرترین یاری كرانه‌وه‌ی له‌ مێژووی پریمه‌رلیگدا دۆڕاندووه‌، كه‌ 10 یاریه‌.

6- جۆزێ مۆرینهۆ له‌ كۆی هه‌شت یاری كرانه‌وه‌ی پریمه‌رلیگدا، 7 یاری بردۆته‌وه‌ له‌ 1 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

7- رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری نوێی مان یونایتد، له‌ 7 یاری له‌سه‌ریه‌ك له‌ پریمه‌رلیگدا، گۆڵی له‌ وێستهام یونایند تۆماركردووه‌، به‌ڵام له‌ دوایین یاریدا گۆڵی تۆمارنه‌كردووه‌.

8- جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ر، هیچ یاریه‌كی له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ نێو یاریگای خۆی له‌ كاروانی وه‌رزشی ڕاهێنه‌رایه‌تیدا نه‌دۆڕاندووه‌، 86 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 26 یاریشدا یه‌كسان بووه‌.

9- خافێر هێرناندێزی ناسراو به‌ (چیچاریتۆ) 37 گۆڵی به‌ درێسی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ 103 یاری پریمه‌رلیگدا تۆماركردووه‌، به‌ ڕێژه‌ی گۆڵێك له‌ هه‌ر 130 خوله‌كێكدا.

سه‌رچاوه‌: http://arabic.sport360.com

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply