لیڤەرپول نرخی فرۆشتنی کۆتینیۆی بە بارسێلۆنا ڕاگەیاند

Screen Shot 2017-08-12 at 1.33.29 PM

یاریگا
وادیارە ڕۆیشتنی کۆتینیۆ لە یانەی لیڤەرپول نزیک بوەتەوە، بە پێی تازەترین هەواڵ یانەی لیڤەرپول دوای زانینی خواستی کۆتینیۆ بە ڕۆیشتن بۆ بارسێلۆنا پارەیەکی خەیاڵی وەک نرخی فرۆشتنی یاریزانەکە دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە لە هەواڵێکی تازەدا ئاشکرای کردووە کە یانەی لیڤەرپول لەوە دڵنیابوون کە کۆتینیۆ نایەوێت چیتر لە لیڤەرپول بمێنێتەوە، بۆیە داوای 150 ملیۆن یۆرۆیان لە یانەی بارسا کردوە، بۆ ئەوەی دەستبەرداری یاریزانە بەڕازیلییەکەیان ببن، بە پێی ڕۆژنامەکە گفتوگۆکانی هەردوو یانە بەردەوامە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی کۆتایی بۆ کێشەیە بدۆزنەوە، بارسا هەوڵ دەدا بە پارەیەکی کەمتر بگاتە ئەنجام.

لە لایەکی دیکەوە، هاندەرانی لیڤەرپول لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشێکی توندیان کردوەتە سەر کۆتینیۆ و بە ناپاک ناویان هێناوە، هەروەها دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە کۆتینیۆ بە خواستی خۆی بەشداری مەشقەکانی نەکردوە و ئەو پێکانی نییە”.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا دوای ڕۆیشتنی نێیمار بە شکاندنی گرێبەستەکەی بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ ، دەیەوێت چەند یاریزانێکی سوپەر ستار بۆ یانەکەی بهێنێت بۆ ئەوەی چەند کەم وکوڕیەک و شوێنی نێیماریش پڕ بکاتنەوە،لە ئەگەری هاتنی کۆتینیۆش بەو برە پارەیە ئەوا یاریزانە بەرازیلییەکە وەک دووەمین گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی تۆپی پێ باسی لێوە دەکرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply