کۆتینیۆ وەڵامی لیڤەرپول دەداتەوە و بارسێلۆنا هەڵدەبژێرێت

Screen Shot 2017-08-12 at 1.02.53 PM
یاریگا
دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپول بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر کۆتینیۆ دەرکرد و ڕایگەیاند کە یاریزانەکە هیچ داواکارییەکی لە لایەن کۆتینیۆ سەبارەت بە جێهێشتنی پێ نەگەیشتوە، یاریزنە بەڕازیلییەکە وەڵامێکی پێچەوانەی ئەو بەیاننامەی داوەتەوە.

تۆڕی هەواڵی (سکای) لە ڕاپۆرتی هەواڵەکانی بڵاویکردوەتەوە کە کۆتینیۆ ڕایگەیاندوە کە بە فەرمی داوای رۆیشتنی لە یانەی لیڤەرپول کردوە و دەیەوێت بۆ بارسێلۆنا یاری بکات، ئەو هەواڵەش پێچەوانەی هەواڵەکانی bbc یە کە لەسەر زاری وتەبێژێکی یانەی لیڤەرپول ڕایگەیاندبوو کە کۆتینیۆ بۆ فرۆشتن نییە و هیچ داوایەکی ڕۆیشتنیش لە لایەن کۆتینیۆ پێشکەش نەکراوە.

بە پێی میدیاکانی جیهانیش یاری کردنی کۆتینیۆ لەگەڵ لیڤەرپول لە یاری هۆفنهایم لە میانەی یاری چوونی پاڵاوتنی گەیشتن بە قۆناغی گروپەکانی چامپیۆنزلیگ واتا دوورکەوتنەوەی کۆتینیۆ دەسەلمێنێت، لەبەر ئەەی گەر بۆ بارسا بڕوات ناتوانێت لە چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، بە پێچەوانەش یاری نەکردنی یاریزانەکە بەرانبەر هۆفنهایم واتە نزیکبوونەوەی لە بارسا بە تەواوی دەردەکەوێت.

ئاشکرایە کە یانەی بارسا ئامادەیە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە کۆتینیۆ بکات، بۆ ئەوەی تووڕە بوونی هاندەرانی لە بەرانبەر ڕۆیشاتنی نێیمالر کپ بکاتەوە و پێکهاتەکەی بەهێزتر بکات، لە هەمان کاتیشدا هەوڵەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ بەدەستهێنانی عوسمانی دیمبلی بەردەوامە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply