کۆنتی مۆراتا پشت گوێ دەخات

Screen Shot 2017-08-12 at 12.25.57 PM
یاریگا
بەر لە یەکەمین یاری چێلسی لە خولی پرێمەر لیگ، ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری بلووز لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە فەرامۆش کردنی ئالفارۆ مۆراتا بۆ یاری بێرنەلی کرد.

کۆنتی لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی یانەی چێلسی ڕاگەیاند کە ئەگەری زۆر بەهێزە هەیە، باتچوای هێرشبەری بەلجیکی یانەکە پێکهاتەی سەرەکی لەبری ئالفارۆ مۆراتا یاری بکات، کۆنتی دەڵێت، باتچوای لە یارییە دۆستانەکان و یارییەکانی کۆتایی وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و دەتوانێت لە ژێر فشار یاری بکات، ئەوەش کاریکی باشە لە بەرژەوەندی یاریزانەکە دەبێت.

ئاشکرایە کە مۆراتا دوای پەیوەندی کردنی بە یانەی چێلسی نەیتوانی لە یارییە دۆستانەکان ئاسێکی باش پێشکشە بکات، ئەوەش هاندەرانی چێلسی نیگەران کردوە، هەر چەندە کۆنتی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە متمانەی هەیەلە ماوەی داهاتوو مۆراتا لەگەڵ کەش و هەوای پرێمەر لیگ ڕابێت و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply