بارسێلۆنا چارەنووسی 5 لەیاریزانانی یانەکەی یەکلایی کردەوە

Screen Shot 2017-08-12 at 11.32.23 AM

یاریگا
یانەی بارسێلۆنا چارەنووسی پێنج لەو یاریزانانەی یەکلایی کردوەتەوە لەوانەی ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەکە متامەنەی پێ نەبەخشیون لە پلانەکاین ئەم وەرزەی دوور خراونەتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە ئارادا تۆران وێرای ئەوەی ڤاڵڤێردی پێی ڕاگەیاندوە کە لە پلانەکانی ئەو دا نابێت، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت بڕوات و بڕیارە بمێنێتەوە، لە کاتێکدا (ڤێرمالین)ی یاریزانی بەلجیکی بڕیارە بەرەو پرێمەر لیگ و یانەی ئیڤرتۆن بگەڕێتەوە، هەروەها بڕیارە دۆگلاس بێرێرای بەڕازیلی ڕوو لە یانەی بێنفیکای پورتوگالی بکات، هەروەها یانەی بارسا بڕیاری فرۆشتنی مونیر حەدادی داوە و تەنها سێرجی سامبەر گڵۆپی سەوزی بۆ مانەوە لە باراسێلۆنا بۆ هەڵکراوە.

ئاشکرایە کە یانەی بارسیلۆنا بڕیارە چەند گرێبەستێکی گرنگ لە ماوەی داهاتووی مێرکاتۆی ئەم هاوینە واژۆ بکات، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکە دەیەوێت چەند یاریزانێک لەوانەی لە پلانی ڤاڵڤێردی بوونیان نییە، دوور بخاتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply