ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی زێدان و ئیسکۆ تازە دەکاتەوە

Screen Shot 2017-08-12 at 11.03.09 AM

یاریگا
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید، (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی ریال مەدرید لەگەڵ زێدانی راهێنەر و ئیسکۆ گەیتشوەتە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی گریبەستەکانیان تازە بکرێتەوە.

ڕۆژنامەی AS لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە پێرێز بڕیارە گرێبەستی زێدان بۆ 3 وەرز تازە بکاتەوە، هەروەها مووچەکەشی بۆ 8 ملیۆن بەرز بکاتەوە، ئەو هەواڵەش دڵی زیزۆی خۆش کردوە، مە بەلایەوە زۆر گرنگە بۆ 3 ساڵی دیکە گرێبەستەکەی تازە بکرێتەوە و متمانەی هەموان بەدەست بهێنێت، هەر سەبارەت بە گرێبەستەکانیش ڕیاڵ مەدرید و ئیسکۆ گەیشتوونە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی گرێبەستی ئیسکۆ بۆ 5 ساڵی دیکە درێژ بکرێتەوە و هەروەها مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی بۆ 700 ملیۆن یۆرۆ بەرز بکرێتەوە، ئەوەش پارەیەکی خەیاڵییە و ئیسکۆ لە مێرەنگی دەهێڵێتەوە.

ئاشکرایە کە زێدان کە تەمەنی 46 ساڵە لە ماوەی 20 مانگی کارکردنی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید توانیویەتی 6 پاڵەوانێتی بۆ ریال مەدرید بەدەست بهێنێت، ئەوانیش دوو چامپیۆنزلیگ و دوو سوپەری ئەوروپا و یەک لیگای ئیسپانیا و یەک مۆندیالی یانەکان، بەمەش بە چوارەمەین ڕاهێنەر لە رووی دەستکەوتەکان لە میژووی مێرەنگی هەژمار دەکرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply