فەرمی| کۆتینیۆ بۆ فرۆشتن نیە

Liverpool

Liverpool

یاریگا
دواجار بەرپرسانی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا بەییاننامەیەکی فەرمیان لەسەر دۆخی ئێستای فلیپ کۆتینیۆی یاریسازی برازیلی یانەکەیان بڵاو کردەوە کە ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نیە.

پێگەی فەرمی رێدز لەبەیاننامەیەکدا سەبارەت بە داھاتووی یاریسازی یانەکەیان بڵاویکردۆتەوە ” ھیویدارین کە تەواوی یانەکان رێز لە یاساکان بگرن و بە راشکاوانەش دەڵێین کە فلیپ کۆتینیۆ بۆ فرۆشتن نیە و ھیچ ئۆفەرێکیش بۆ ئەم یاریزانە وەرناگرین و ھەر کاتێکیش بازاری گواستنەوەکان کۆتایی ھات, ئەو یاریزانەش لێرە دەمێنێتەوە”.

بەم ھۆیەوە پێدەچێت کەپلانەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی یاریزانی برازیلی سەرنەگرێت و ئەوانیش کۆتایی بە ھەوڵەکانیان بھێنن.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply