سەنتەرێکی توێژینەوە پاڵەوانەکانی پێنج خولە گەرورەکەی ئەوروپا دیاری دەکات

0
Gracenote

Gracenote

یاریگا
سەنتەری توێژینەوەی Gracenote ئەمریکی لە نوێترین توێژینەوەیدا دەریخستووە کە وەرزی ئەمساڵ ھەر یەک لە یانەکانی ریال مەدرید,چێڵسی, بایرن میونشن, یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان دەبنە پاڵەوان.

لەو توێژینەوەیەدا دەرکەوتووە کە ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە لالیگا رکابەری دەکەن و شاھانەکان دواجار پلەی یەکەم بەەست دێنن. لە ئینگڵتەراش چێڵسی بۆ جاری دووەم لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوان و مانچێستەر سیتیش دووەم دەبێت. لەلایەکی دیکەوە لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ھەریەک لە یانەکانی بایرن میونشن و یوڤێنتوس دەبنە پاڵەوان.

ئەو سەنتەرە ئەمریکیە ئەوەشی دەرخستووە کە پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بە بێ رکابەری دەتوانێت ببێتە پاڵەوان و مۆناکۆش پلەی دووەمی پێ دەمێنێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply