جیرۆد لە پێناو مانەوە ئۆفەرێک رەتدەکاتەوە

Giroud

Giroud

یاریگا
ئۆلیڤەر جیرۆد, ھێرشبەری فەرەنسی ئارسێنالی ئینگڵتەرا ئامادە نیە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلت و دواجاریش ئۆفەرێکی ئۆڵمپیک مارسێیی وڵاتەکەی رەتکردۆتەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی ” L’EQUIP”ـی فەرەنسی ئاشکرایکردووە کە بەرپرسانی مارسێی ئۆفەرێکیان پێشکەشی ھێرشبەری تۆپ ھاوێژەکان کردووە, بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردۆتەوە و ئامادە نیە ریزەکانی یانەکەی جێبێلت و دەیەوێت رکابەری لەگەڵ وێلباک و لاکازیت بکات بۆ بەدەست ھێنانی پێگەکەی لە پێکھاتەی سەرەکی.

جیرۆدی 30 ساڵ ماوەیەکە بووەتە ئامانجی بەرپرسانی ئێڤەرتۆنیش, ھەربۆیە تا ئێستاش ھەردوولا لەسەر گفتوگۆکانیان بەردەوامن, لە کاتێکدا کە ئەو یاریزانە تا ساڵی 2019 گرێبەستی لەگەڵ ئارسێنا ھەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply