ئیسکۆ گرێبەستەکەی درێژ کردەوە

Isco

Isco

یاریگا
ئیسکۆی یاریسازی ئیسپانی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە دواجار گرێبەستەکەی تا کۆتایی سالێ 2022 لەگەڵ یانەکەیدا درێژ کردەوە.

رۆژنامەی ” as” بلاویکردەوە کە دواجار بەرپرسانی مێرنگی توانیان یاریسازی یانەکەیان رازی بکەن گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە و شەوی رابردوو ھەردوولا کۆتاییان بەو پرۆژەیە ھێناوە و ئیسکۆ ساڵانە نزیکەی شەش ملیۆن یۆرۆ وەک موچە وەردەگرێت.

لە ماوەی پێنج ساڵی داھاتوو ھەر یانەیەک بیەوێت ئیسکۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە, ئەوا پێویستە بڕی 700 ملیۆن یۆرۆ وەک ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی ریال مەدرید بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply