بۆچی كۆمپانیاكان دەبنە سپۆنسەری یانەكان؟

4

ئاماده‌كردنی : كـــامـــه‌ران پــــاڵانی تایبه‌ت به‌ یاریگا

یه‌كێك له‌ سەرچاوەی سه‌ره‌كی داهاتی یانەكان بریتیه‌ له‌ سپۆنسەری یانەكان، كە هەردوولا لەسەر چەند مەرج و خاڵێك ڕێك دەكەون, یەكێك لە خاڵەكانی ئەو ڕێكەوتنە پەیوەندی هەیە بە فرۆشتنی كاڵا وەرزشیەكانی یانەكە, گرنگترین كاڵای وەرزشیش درێسی یاریزانەكانە, پەیوەندی هەیە بە پشكی یانەكە و سپۆنسەرەكە لە فرۆشتنی پارەی درێسی یاریزانەكان.

له‌ (14/ 7/ 2014) یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌دیداسی ئه‌ڵمانی، بۆندێكیان مۆركرد، كه‌ كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ بڕی (750) ملیۆن پاوند ده‌دات به‌ مان یونایتد بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ درێسی یانه‌كه‌ دروست بكات.

ئێستاش ئەم دوو پرسیارە درووست بێت:

1- بۆچی كۆمپانیاكان دەبنە سپۆنسەری یانەكان؟

2- گرنگیەكەی لە چیدایە؟

دەڵێین بۆندكردنی كۆمپانیا ناودارەكانی جیهان لە گەڵ یانەكان و بوون بە سپۆنسەری سەرەكییان لە چەند ڕوویەكەوە گرنگە :-

1- كۆمپانیا دەچێتە كێبڕكێ لە گەڵ كۆمپانیا ڕكابەرەكانی و هەوڵ دەدات پشكی زیاتر بەدەست بهێنێت.

2- كۆمپانیا زیاتر دەناسرێـت و بەو هۆیەشەوە كەل و پەلی زیاتر دەفرۆشێت، بۆ نمونە : ئەو قازانجەی كە كۆمپانیای (ئەدیداس) بە دەستی هێنا لە یاری كۆتایی مۆندیالی (2014) ی بەرازیل لە نێوان هەر دوو هەڵبژاردەی (ئەرژەنتین و ئەڵمانیا) زۆر زۆر بوو، كه‌ كۆمپانیاكه‌ سپۆنسه‌ری درێسه‌كانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ بوو.

3- هاندەری یانەكان تەنها كەل و پەلی ئەو كۆمپانیایانە دەكڕن، كە سپۆنسەری یانەكەیانن، بۆ نمونە : كۆمپانیای (ئەدیداس) سپۆنسەری یانەی ریال مەدریدە و كۆمپانیای (نایك) سپۆنسەری یانەی بەرشەلۆنەیە، بۆیە هاندەرانی ریال كەلوپەلێك ناكڕن، كە لۆگۆی كۆمپانیای (نایك)ی پێوە بێت، بە پێچەوانەوە هاندەرانی بەرشەلۆنە كەلوپەلێك ناكڕن، كە لۆگۆی كۆمپانیای (ئەدیداس)ی پێوە بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply