عوسمان دێمبێلێ خۆی له‌ مه‌شقه‌کان دزیوه‌ته‌وه‌ و دۆرتموند به‌دوای ده‌گه‌ڕێت

DG3mki2XoAAGX88

 

یاریگا-پیته‌ر بۆشی راهێنه‌ری یانه‌ی بۆرسیا دۆرتموند رایگه‌یاند  عوسمان دێمبێلێ دیار نه‌ماوه‌ و نه‌یان توانیووه‌ بیدۆزنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی وته‌ی راهێنه‌ره‌که‌  ناوبراو ئه‌مڕۆ له‌ مه‌شقه‌کاندا به‌شدارنه‌بووه‌ ، دواتریش هه‌وڵیان دا په‌یوه‌ندی پێوه‌بکان به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌بووه‌ و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێت نازانێت هۆکاره‌که‌ی چیه‌.

پێشبینی ده‌کرێت ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌ستێره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ بێت فشاربخاته‌ سه‌ر یانه‌که‌ی رازی ببێت که‌ به‌ بارسێلۆنا بیفرۆشن. ناوبراو یه‌کێکه‌ له‌ ئامانجه‌کانی بله‌وگرانا بۆ جێگرتنه‌وه‌ی نێیمار داسیلڤا.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply