فیفا تازەترین ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهانی ڕاگەیاند

Screen Shot 2017-08-10 at 1.20.54 PM

یاریگا
ئەمڕۆ فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی کە بە (فیفا) ناسراوە، تازەترین ڕیزبەندی خۆی بۆ پۆلینکردنی هەڵبژاردەکان ڕاگەیاند و تێیدا هەڵبژاردەی بەڕازیل جارێکی دیکە پێشەنگی وەرگرتەوە و ئەڵمانەکان بۆ پلەی دووەم پاشەکشەیان کرد.

بە گوێرەی ڕیزبەندی تازە بەڕازیل بۆ پلەی یەکەم گەڕاوەتەوە و ئەڵمانیا دووەمی ڕیزبەندییەکەی گرتوە و ئارژەنتین لە پلەی سێیەم دێت و سویسڕا پلەی چوارەم و پۆڵەندا لە پلەی پێنجەم و پورتوگال شەشەمی ڕیزبەندییەکەیە دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو لە پلەی چوارەم بوو.

لە پلەکانی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەم و دەیەم هەڵبژاردەکانی چیلی و کۆلۆمبیا و بەلژیکا و فەرەنسا هاتوون، بەمەش جارێکی دیکە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دەرەوەی باشترین 10 هەڵبژاردەی جیهان ماوەتەوە.

Screen Shot 2017-08-10 at 1.18.06 PM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply